پارێزگای ورمێ ، پێویستی بە ٤٥٠٠ قوتابخانە هەیە


بەهرام سەمەدی، جێگری گەشەی پەروەردەو بارهێنان لە پارێزگای ورمی، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێرییە ناوخۆییەکان رایگەیاندووە، لە ئێستادا ئەم پارێزگایە لە پلەی ٢٨می پارێزگاکانی ئێراندایە لە باری رێژەی قوتابخانەوە بە بەراورد لەگەڵ دانیشتوانی پارێزگاکە. هەروەها ئەم پارێزگایە لە ئێستادا پێویستی بە ٤٥٠٠ قوتابخانە هەیە بۆ ئەوەی شوێنی پێویست ببێت بەوەی مناڵان تێیدا بخوێنن.

سەمەدی هەروەها باسی لەوە کردووە، ژمارەیەکی زۆر لە قوتابخانە و خوێندنگەکانی ئەم پارێزگایە ستاندارد نین و پێویستیان بە نۆژەن کردنەوە هەیە. بە پێی وتەکانی سەمەدی لە کۆی ١٨ هەزر پۆل لەم پارێزگایە ٦ هەزار و ١٠٠ پۆل پێویستە نۆژەن بکرێنەوەو لەگەڵ ستانداردەکاندا بگونجێندرێن. هەروەها ٥ هەزارو ٦٠٠ پۆل پێویستە بڕووخێندرێن و سەرلەنوێ دروست بکرێنەوە.


AM:02:01:08/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 219 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌