کرێکارانی ''حەفت تەپە '' خوازیاری ئازاد کردنی ٨ کرێکاری دەستگیر کراوی ''فوولادی ئەهواز '' بوون


کرێکارانی ''نەیشەکەری حەفت تەپە'' لە راگەیاندنێکدا کە ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانبار بڵاویان کردۆتەوە پشتیوانی خۆیان لە کرێکارانی '' فوولادی ئەهواز'' دەربڕیوە و خوازیاری ئازاد کردنی ٨ کرێکاری زیندانی ئەم ناوەندە پیشەیە بوون.

لە بەشێک لەم راگەیاندنەدا هاتووە {ئێمە کرێکارانی '' نەیشەکەری حەفت تەپە '' خوازیارین بەزووترین کات کرێکارانی دەستبەسەر کراوی ''فوولادی ئەهوازین '' و پێمان وایە ناڕەزایەتی دەربڕینی کرێکارانی ''فوولادی ئەهواز'' پیشەیی بووەو هەرشێوە تووندۆتیژی لەم خۆشەویستانە مەحکووم دەکەین . }

جێگەی ئاماژەیە هێزەکانی سەربەئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای''خووزستان '' ڕۆژەکانی ٢٥ تا ٢٧ی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاویی ٤١ کرێکاری ''فوولادی ئەهوازیان '' دەستگیر کرد ، کە ٣٥ کرێکاریان بەدانانی بارمتە ئازاد کران بەڵام پاش دەستگیر کردنی ''محەممەد ڕەزا نیعمەت پوور '' یەکێکی تر لە کرێکارانی ناڕازی ئەم ناوەندە پیشەیە ڕێژەی کرێکارانی دەستبەسەر کراو گەیشتە ٨کرێکار .

ژمارەی کرێکارانی ''گرووپی میللی فوولادی ئەهواز'' زیاتر لە ٣٠٠٠ کرێکارەو لە ناوەڕاستی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵەوە بە نارەزایەتی بە نەدانی حەقدەستەکانیان و ڕاگرتنی بەرهەم هێنانی ئەم ناوەندە پیشەسازییە هاتوونەتە سەرشەقام خوازیاری مافەکانی خویان بوون .


PM:12:55:06/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 61 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌