کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە پیرانشار


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی شەممە ١٥ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی یووسفت (زانیار) محەممەدی ئەسڵ، لە سنووری (کانی خوا) بە هۆی سەرماوە ، رەق بۆتەوەو گیانی لە دەستداوە.

هەر لەم پەیوەندەدا و لە هەمان سنوور و رۆژی ١٥ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئومید ئیراندووست" خەڵکی پیرانشار بە تەقەی هێزەچەکدارەکانی رژیم بریندار بووەو گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

خەڵکی کوردستان و ناوچە سنوورییەکان بە هۆی نەبوونی دەرفەتی کار و بێکارییەوە، روویان کردۆتە کاری کۆڵبەری کە کارێکی مەترسیدارەو بەداخەوە بە هۆکاری جۆراوجۆر گیانیان لە مەترسیدایە.

لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە واتە لە ١٥ رۆژی رابردوودا ١٦ کۆڵبەر بوون بە قوربانی، ٣ کۆڵبەر گیانیان لە دەستداوەو ١٣ کۆڵبەر بریندار بوون.


PM:12:50:06/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 167 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌