٣٢٠ کرێکاری، کانی زێڕی (ئاقەیەرە) لەسەر کار دەرکران



بە پێی هەواڵەکان، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان ، زیاتر لە نیوەی کرێکارانی کانی زێڕی "(ئاقەیەرە) سەر بە تیکاب، گرێبەستەکانیان نوێ نەکراوەتەوەو لە سەر کار دەرکراون. کرێکارەکان نیگەرانن لەوەی کە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی زستان، ئەم کرێکارانە نەبرێنەوە سەرکار و بێکار بمێننەوە.

ئەم کانی زێڕە بە گشتی ٥٣٠ کرێکاری هەیە، کە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و بە بیانووی نەبوونی کارەوە ٣٢٠ کەسیان لە سەر کار دەکراون.

هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان ، خاوەنکارەکانی ئەم کانە زێڕە بە بیانوونی ئەوەی کە ناتوانن کار بکەن ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارەکان لەسەر کار دەردەکەن.

کرێکارەکانی کانی زێڕی ئاقەیەرە، لە ساڵانی رابردوودا بە ناڕەزایەتی بە لەخوارەوە بوونی حەقدەستەکانیان ، گرێبەستی کاتی و هەروەها کارکردنی کۆمپانیاکانی قۆنتەراتی لەو کانە، دەستیان داوەتە خۆپیشاندان. بەهاری ١٣٩٥ کە ژمارەیەک لە کرێکارەکان دەستیان دابووە مانگرتن، خاوەنکارەکان شکاتیان لە کرێکارەکان کردو دوای شکات و سکاڵای خاوەنکارەکان، دەوڵەت لای خاوەنکارەکانی گرت و ١٧ کرێکاری ئەم کانە زێڕە بە تۆمەتی " پێشگرتن بە کاسبی کردنی خەڵک بە هۆی دەنگە دەنگ و شلووقیەوە" ، "سووکایەتی بە پاسەوانی کۆمپانیا" ، "دڕاندنی جل وبەرگ و دەستگیرکردنی پاسەوان" لە لایەن دادگاوە سزای قەمچی لێدان (شەلاق)یان بەسەردا داسەپا.

هەر لەم پەیوەندەدا، وەحید یاری، پارێزەری کرێکارەکانی ئەم کانە زێڕە، لە جۆزەردانی ١٣٩٥ دا رایگەیاند کە سزای قەمچی لێدان لە کرێکارەکان جێبەجێ کراوە.

بەهاری ١٣٩٦، خەڵکی گوندەکانی نزیک بەم کانە زێڕە، بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ لە بەردەم ئەم کانە زێڕە مانیان گرت و خوازیاری ئەوە بوون خەڵکی ئەو ناوچەیە وەک کرێکار لەو کانە زێڕە دابمەزرێندرێن.

مانگرتنی خەڵکی ئەو ناوچەیە لە لایەن هێزە ئینتزامی و سەربازییەکانەوە هێرشی کرایە سەر، بە هۆی هێرشی هێزە ئینتزامییەکانەوە ژمارەیەک لە ژن و مناڵەکانی خەڵکی ئەو گوندانە بریندار بوون.



*: وێنەی هێرش بۆ سەر ژنان و بنەماڵەی مانگرتووانی بەردەم کانی زێڕی ئاقەیەرە لە بەهاری ١٣٩٦

 


AM:02:40:06/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 197 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌