کۆچی دوایی دایکی سێ گیانبەختکردووی کۆمەڵە


بەداخ و کەسەرەوە رۆژی هەینی حەوتی بەفرانباری ١٣٩٧ دایە عایشەی قوبادی دایکی جگەر سووتاوی سێ گیانبەختکردووی کۆمەڵە هاوڕێیان ئیسماعیل، یەدوڵلا و محەمەدی خاتری لە شارەدێی شایەنی ی سەر بە کامیاران پاش تەمەنێک ژیانی سەربەرزانە بە هۆی تەمەن و نەخۆشی، کۆچی دوایی کرد.

سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئەو بنەماڵە سەربەرزە و گشت خزم و کەس و کاریان و خەڵکی شایەنی بە گشتی و کاک مەجید بە تایبەت ئەکەین و شەریکی غەم و پەژارەی ئەو بنەماڵە سەربەرزەین.


AM:09:40:29/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌