چالاکێکی سیاسی ، کوردی رۆژهەڵات لە تورکیە دەستبەسەرکراوەو هەڕەشەی دیپۆرت بۆ ئێرانی لە سەرە


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، ماوەی یەک هەفتەیە چالاکێکی سیاسی کوردی رۆژهەڵات، بە ناوی عادڵ بەهرامی کە ئەندامی کۆمەڵەیە، لە تورکیە دەستبەسەرەو هەڕەشەی ئەوەی لە سەرە کە دیپۆرت دەکرێتەوە بۆ ئێران.

عادڵ بەهرامی ماوەی نزیک بە ١ ساڵە لە تورکیەیە ، بە مەبەستی پەڕینەوە بەرەو ئەورووپا، بەڵام هەفتەیەک لەوە پێش لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی تورکیاوە گیراوەو هەڕەشەی دیپۆرت کردنەوە و رادەستکردنی ئێرانی لەسەرە.

عادل بەهرامی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ دەرەوەی زیندان، داوای لە هەموو دۆستان و ناسراوان کردووە کە هەموو هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی بەر بە دیپۆرت کردنەوەی بگرن بۆ ئێران.


PM:12:02:21/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 190 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌