راگەیاندنی کۆمیسیۆنی راگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی کاک خۆشناو ناسراو بە "خۆشناو عەلی شێعە"ەوە


بەداخەوە ئاگادار کراینەوە، کاک خۆشناوی عەلی شێعە دۆستی کۆنی کۆمەڵەو کادێری یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، رۆژی چوارشەممە ١٩ی دیسەمبەر ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

باوکی کاک خۆشناو، یەکێک لە کادر و پێشمەرگەکانی هێزی پشتیوانی بوو کە لە شەڕی ٢٤ رۆژەی سنەدا شان بە شانی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و خەڵکی شاری سنە دڵسۆزانە بەشداری کرد و بەداخەوە لە شەڕی ٢٤ رۆژەی سنە گیانی بەختکرد.

مەرگی کاک خۆشناو هەواڵێکی ناکاو و چاوەڕوان نەکراو بوو. لە لایەن کۆمیسیۆنی راگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئازیزی کاک خۆشناو دەکەین و بەشداری خەم و ناخۆشیانین.

کۆمیسیۆنی راگەیاندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

١٩ی دیسەمبەری ٢٠١٨ی زایینی


AM:11:44:20/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌