لە سنووری خۆی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی رژیم بریندار بوو


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی پێنج شەممە ٢٣ی سەرماوەز لە سنووری "قوتوور" سەر بە شاری خۆی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "هادی نێعمەتی" ٢٩ ساڵ تەمەن بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی رژیم بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە لە بەرزاییەکانی "قوتوور" لە خاڵی سنووری خۆی، کەوتۆتە بەر تەقەی هێزەچەکدارەکانی رژیم و لە کەمەر بە خوارەوەی ٢ فیشەکی بەرکەوتووەو گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی تەورێز.

ئەم کۆڵبەرە کوردە خێزاندارە و مناڵێکی هەیە و ٢ ساڵە بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی، بەناچار رووی هێناوەتە کۆڵبەری.


PM:08:53:14/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 155 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌