تەرمی کۆڵبەرێک لە سنووری سۆما و برادۆست، دوای دوو رۆژ دۆزرایەوە


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی ٢١ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی ناوچەی سۆما و برادۆست بە ناوی "جەواد گولابی" ٣٥ ساڵە خەڵکی گوندی "مەلوونە" کەوتۆتە ژێر رنووە بەفر و گیانی لە دەستداوە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە کوردە دوای ٢ رۆژ و رۆژی هەینی ٢٣ی سەرماوەز دۆزراوەتەوە.

مەرگی کۆڵبەرەکان بە هۆی تەقەی هێزەچەکدارەکان و هەروەها رووداوی سروشتی، بەداخەوە بووە بە هەواڵێکی رۆژانە. خەڵکی کوردستان بە هۆی نەبوونی دەرفەتی کار لە ناوچە سنوورییەکان روویان هێناوەتە کاری دژوار و پڕ مەترسیداری کۆڵبەری و بەداخەوە بە شێوەی جیاواز دەبن بە قوربانی.


PM:08:37:14/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌