کوژرانی دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، ئێوارەی هەینی ٢٣ی سەرماوەز، لە سنووری هەنگەژاڵی بانگە، هێزە چەکدارەکانی رژیم تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرەکان کردوەو بە هۆی تەقەی هێزەچەکدارەکانەوە  دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی  رەحمان کیتابی ٤٤ ساڵ ومحەممەد مەعرووفی  ٢٠ ساڵ گیانیان لە دەستداوە. 
رەحمان کیتابی خێزاندارەو ٣ مناڵی هەیە و خەڵکی گوندی نەنووری سەر بە شاری بانەیە.
محەمەد مەعرووفی ٢٠ ساڵی تەمەنە و خەڵکی گوندی "بژی"یە. ئەم کاسبکارە گەنجە بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی بانە و بە داخەوە بە هۆی کاری بوونی برینەکانی گیانی لەدەستدا. 



PM:08:26:14/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌