دایکی هاوڕێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، شەوی دووشەممە 19ی سەرماوەز، دایە ئامینە کەسادیان دایکی هاوڕێی گیانبەختکردوو "ناسر هادی" لە وڵاتی سوید بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە ماڵئاوایی لە ژیان کردوە.

‌هاوڕێ ناسر هادی، یەکێک لە پێشمەرگە قارەمانەکانی کۆمەڵە بوو لە گوردانی شوان کە لەگەڵ هاوڕێیانی گوردانی شوان و لە ٢٧ی رەشەممە ١٣٦٧ گیانی بەختکرد.

لە لایەن کۆمیسیۆنی راگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئازیزی دایە ئامینە و بە تایبەت کاک نادر هادی دەکەین و خۆمان بە بەشداری خەم و پەژارەیان دەزانین.


PM:02:17:11/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 301 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌