قۆڵبەست کردنی شارومەندێکی خەڵکی سنە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سنەوە


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی گەیشتووە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو‌دا هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هەڵیانکوتاوە سەردووکانی '' حەبیبوڵڵا ئەحمەدی '' و ناوبراویان لە شوێنی کارەکەی دەستگیر کردوەو بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە. دەوترێت ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامی دەستگیر کراوە .

بە پێێ زانیارییەکان سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە سنەییە، بەڵام تا ئێستە چارەنووسی نادیارە و هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە لە بەردەستدا نییە.


PM:04:31:09/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 98 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌