میلاد عەزیمی لە سزای ئیعدام رزگاری بوو

بە پێی ئەو زانیاری و هەواڵانەی بڵاو کراونەتەوە، میلا عەزیمی مێرمنداڵێکی کرماشانی کە بە تاوانی کوشتنی هاوڕێکەی سزای ئیعدامی بەسەردا داسەپابوو، دوای کۆکردنەوەی بڕی پێویستی پارەیەک کە بنەماڵەی کوژراوەکە داوایان کردبوو، لە لایەن خەڵک و خێرخوازانەوە سزاکەی هەڵوەشایەوەو ئێستە چاوەڕوانی تەواو کردنی کارە ئیدارییەکانیەتی بۆ ئەوەی ئازاد بکرێت.

میلاد عەزیمی کاتێک تەمەنی ١٦ ساڵ بووە، لە شەڕێکدا هاوڕێیەکی خۆی کوشتووە، بەم بۆنەوەی لە حاڵێکدا تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بووە، سزای ئیعدامی بەسەردا داسەپا.

دواتر بنەماڵەی کوژراوەکە داوای بڕی ٥٥٠ میلیۆن تمەنیان دەکرد بۆ خۆشبوون لە خوێنی کوڕەکەیان. ئەم پارەیە لە لایەن ڕێکخراوە خێرخوازییەکان و خەڵکی خێرخوازەوە کۆ کرایەوەو بەم شێوەیە ئەم مێرمنداڵە لە سزای ئیعدام رزگاری بوو.


AM:11:07:06/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 37 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌