دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی هەینی، ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاویی، دایە زیبا سووری، دایکی هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە، "مەحموود ساڵحی" بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

هاوڕێ مەحموود ساڵحی ناسراو بە مەحموود باغچە، پێشمەرگەی فیداکار و لێهاتووی کۆمەڵە، رۆژی ١٦ی گوڵانی ١٣٦٤ لە شەڕی ناوخۆیی دا گیانی ئازیزی بەخت کرد.

لە لایەن کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی دایە زیبا و دۆستان و خزمانیان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.



AM:09:18:17/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌