چالاکانی ئەدەبی و فەرهەنگی شاری سنە کۆڕێکی تایبەتیان بۆ منداڵان بەڕێوەبرد

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاویی، چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبی شاری سنە پاش تەواوبوونی خولێکی تایبەتی زمانی کوردی کە بۆ منداڵانی گەڕەکی سەڵەوات ئاوای ئەو شارە کرابۆوە، لە کۆڕیکی تایبەتدا کە منداڵان و مێرمنداڵانیش تێیدا بەشداربوون، بڕوانامەی زمانی کوردیان بەخشیە ئەو منداڵانەی کە لە خولەکەدا بەشداریان کردبوو.

هاوکات ١٠٠ جڵد، کورتە چیرۆکی منداڵان لە ناو منداڵانی کۆڕەکەدا بڵاوکرایەوە.

جێی ئاماژەیە، لە میانەی کۆڕەکەدا چەند شێعر و پەخشانی کوردی لە لایەن منداڵانەوە خوێندرایەوە.



PM:09:06:16/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 251 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌