وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، زەریف بە درۆزن ناو دەبات



مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی محەممەد جەواد زەریفدا کە وتبووی "پۆمپیئۆ بە ئاشکرا دەیەوێت هەڕشەی برسیکردنی خەڵکی ئێران بکات کە ئەوە تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە". وەزیری دەرەوەی ئێران (زەریف) بە درۆزن ناودەبات و دەڵێت:""شەرمەزاری بۆ میدیا ساختەکان کە یارمەتی جەواد زەریف دەدەن درۆکانی بڵاوبکاتەوە".
وەزیری دەروەی ئەمریکا هەروەها دەڵێت: "ئامەریکا هەرگیز ئابڵووقە ناخاتە سەر خواردن و دەرمان، بەهۆی ئەوەی ئەوانە پێدوایستی مرۆڤن، بەشێک نابن لە سزاکان".

لەگەڵ گەڕانەوەی دەوری دووهەمی گەمارۆکان لە ١٣ی خەزەڵوەرەوە بۆ سەر ئێران،  بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامەریکایان بە برسیکردنی خەڵکی ئێران تۆمەتبارکرد، ئامەریکاش رەتیدەکاتەوە و دەڵێت، ئامانجی سزاکان سنووردارکردنی کارە "تیرۆرستییەکانی" ئێرانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

PM:11:56:12/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌