سێ ئێرانیە دەستگیرکراوەکەی دانیمارک ئازاد کران


پۆلیسی دانیمارک رایگەیاند کە سێ ئەندامی گرووپی (الاحوازیە)یان ئازاد کردوە کە رۆژی چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەر دەستگیر کرابوون. پۆلیس رایگەیاندووە کە ئەم دوای پرسیار کردن و لێکۆڵینەوە ئەم سێ ئەندامەی گرووپی (الاحوازیە)یان ئازاد کردوە.

پۆلیس ئەم سێ کەسەی بە تۆمەتی پشتیوانی لە هیرشە تیرۆریستییەکەی ئەهواز دەستگیر کردبوو.

رۆژی ٣١ی خەرمانان ، هێرش کرایە سەر رێژە و نمایشی سەربازی هێزەکانی رژیم لە اهواز و بەو بۆنەوە لانیکەم ٢٦ کەس کوژران و ٦١ کەس بریندار بوون.

داعش بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆییەک بەرپرسایەتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ.



PM:02:08:08/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 35 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌