کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی رژیم گیانی لە دەستدا


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، بەرەبەیانی رۆژی ٥ شەممە ١٧ی خەزەڵوەر، بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی رژیمەوە لە پیرانشار، کۆڵبەرێکی ٢٨ سالە بە ناوی (سەلاح ئەسفەندوەند) خەڵکی مەهاباد گیانی لە دەستداوە.

بە داخەوە هەواڵی کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەرەکان لە سەر سنوور، بووە بە هەواڵێکی رۆژانە. خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە هۆی نەبوونی دەرفەتی کار، نەبوونی کارگە و کۆمپانیای پیشەسازی بە ناچار روویان هێناوەتە کاری مەترسیدار و قورسی کۆڵبەری .



AM:11:28:08/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌