حوکمی زیندان بۆ چالاکێکی ژینگە پارێزیی کوردی خەڵکی شاری سنە.


چالاکێکی ژینگەپارێزیی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن لقی ١٠٣ی دادگای سزاکانی ئەو شارە بە ٣ مانگ زیندانی یان بڕی ١میلیۆن ٨٠٠ هەزار تەمەن نەختی سزا درا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بەناوەندی هەواڵی ڕوژهەڵات '' خەبات شەکیبا '' چالاکێکی ژینگە پارێزیی خەڵکی شاری سنە ، لە لایەن لقی ١٠٣ی دادگای سزاکانی شاری سنەوە بە ٣ مانگ زیندانی یان بڕی ١میلیۆن و ٨٠٠ هەزار تمەن پارە سزا دراوە . زانیارییەکان باس لەوە دەکەن لقی ١٠٣ دادگای سزاکان ئەو چالاکە ژینگەپارێزیەی سەرپشک کردووە لە هەڵبژاردنی هەرکام لەو دوو سزایە.

"خەبات شەکیبا بە جێگای چوونە زیندان، بڕی ١ میلیۆن ٨٠٠ هەزار تەمەن پارەی نەختی داوە". شایانی باسە ڕۆژی دووشەممە،١١ی پووشپەڕ، "خەبات شەکیبا"چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزیی خەڵکی شاری سنە،بانگهێشتی لقی ٢ی دادگای ناوەندیی شاری سنە کرابوو.


AM:10:15:08/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌