رەتکردنەوەی داواکاری ئازادی مەرجداری چالاکێکی سیاسی کورد لە لایەن دادگای ورمێ پاش ٢٨ ساڵ


بە پێی هەواڵی گەیشتوو ، دادگای شاری ورمێ داواکاری ئازادی مەرجداری چالاکی سیاسی '' عوسمان مستەفا پووری'' رەتکردەوە . بە گوێرەی ڕاپۆرتی رێکخراوی چاڵاکانی مافی مرۆف دادگای شاری ورمێ ڕۆژی سێ شەمە ١٥ خەزەڵوەری ١٣٩٧ هەتاوی بە راگەیاندنێکی فەرمی داواکاری زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی پیرانشاری رەتکردەوە ، سەرچاوە ئاگادارەکانی زیندانی ورمێ ئەم هەواڵەیان پشت راست کردوەتەوا . جێگای باسە '' عوسمان مستەفا پوور '' چالاکی سیاسی کورد ساڵی ١٣٧٠ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی بە ٢٥ ساڵ زیندان تاوانبار کرا و هەروەها لە دۆسییەکی دیکەش دا بە هاوکاری کردن لە قەتڵ دا مەحکووم کرا ، کە حوکمی ناوبراو لە ساڵی ١٣٧٩ بە ١٠ ساڵ کەم کرایەوە کە لە ئاکام دا بە ٢٨ ساڵ مەحکووم کرا . ''عوسمان مستەفا پوور '' پاش ٢٨ ساڵ تا ئێستا ئیزنی پێنەدراوە سەردانی بنەماڵە بکات و ئیزنی پێنەدراوە.



PM:10:45:07/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 22 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌