ئامانجی ئەمریکا بۆ بە سیفر گەیاندنی فرۆشی نەوتی ئێران نەگۆڕاوە

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە بەگەڕ کەوتنی بەشی دووهەمی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران، ئەمریکا دەڵێت ئامانجی ئەوەیە هەناردە کردنی نەوتی ئێران بگەیەنێتە سیفر و سوورە لە سەر ئەم ئامانجەی.

رۆبێرت پالادینۆ، یەکێک لە وتەبێژەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێرییەکان وتی :" ئێمە سوورین لە سەر ئەوەی کە لە کورترین ماوەدا فرۆشی نەوتی ئێرن بگەیەنینە سیفر."

پالاندینۆ هەوەها وتی :" ئەمە ئامانجێکە کە نەگۆڕاوەو ئەمریکا سوورە لە سەر ئەوەی زۆرترین گوشار بخاتە سەر ئێران." لە درێژەی قسەکانیدا وتی :" جێبەجێ کردنی وەها سیاسەتیک (ستراتێژی ) ئەمریکایە. هەروەها ئەمریکا ئامادەیە لە گەڵ یەک بە یەکی ئەو وڵاتانەدا کار بکات کە ئاستی کڕینی نەوتی خۆیان لە ئێران کەم دەکەنەوە.

ژمارەیەک لە کڕیارەکانی نەوتی ئێران داوایان لە ئەمریکا کردوە کە لە نەرمی بنوێنێت لە جێبەجێ کردنی گەمارۆکاندا. ئەمریکا بە کڕیارەکانی نەوتی ئێرانی وتووە چاوەڕوانی ئەوە دەکەن لە ٥ی نۆڤەمبەرەوە ئیتر لە ئێران نەوت نەکڕن.

دەوری دووهەمی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران لە ٤ی نۆڤەمبەر (١٣ی خەزەڵوەر)ەوە دەست پێدەکات و ئامانجی ئەمریکا ئەوەیە کە فرۆشی نەوتی ئێران بگەیەنێتە سیفر.

لە مانگی مەی ٢٠١٨ دا دۆناڵد ترامپ رایگەیاند کە لە رێکەوتنامەی بەناو بەرجام دەچنە دەرەوە. دەوری یەکەمی گەمارۆکان بۆ سەر رژیم لە ١٥ی گەلاوێژەوە کەوتە گەڕ کە ژمارەیەک لە بانک و کەسایەتییەکانی ئێرانی گرتەوە. دەوری دووهەمی گەمارۆکان بەرگرتنە بە فرۆشی نەوتی ئێران لە بازاڕە جیهانیەکاندا.

چوونە دەروەی ئەمریکا لە بەرجام و گەڕانەوەی گەمارۆکان بۆ سەر رژیم، بوو بە هۆی چوونە سەرەوەی نرخی دراو لە بازاڕەکانی ئێران، بە شێوەیەک کە هەندێ کات هەر دۆلارێکی ئەمریکی بە ١٩٠٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە کرا. هەروەها رێژەی هەڵاوسانی ئابووری بە شێوەی بەرچاو و بە پێی پێوەرە جیهانییەکان تا ٢٨٨٪ چووە سەرەوە.

دوای دابەزینی نرخی دۆلار لە نزیک بە ١٩٠٠٠ هەزارەوە بۆ ١٤ هەزار، رۆژی چوارشەممە ٣١ی ئۆکتۆبەر جارێکیتر بازاڕی ئێران شاهیدی چوونە سەرەوەی نرخی دراو و زێڕ بوو تا نزیک بە ١٦٠٠٠ تمەن. پێش بینی دەکرێت نرخی دراوەکان و زێڕ چوونە سەرەوەی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت.



AM:12:23:01/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌