هێزە سەربازییەکانی رژیم دەستیان بە سەر ٤٥٠ سەر مەڕ و ماڵاتی خەڵکدا گرتووە


بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی کوردپا بڵاوی کردۆتەوە جەند ڕۆژ پێش، ٤٥٠ سەر مەڕی ئاژەڵدارانی خەڵکی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە سەربازییەکانی حکوومەتییەوە دەستی بە سەردا گیرا.

هێزە سەربازییەکانی رژیم بە بیانووی بەرگرتن بە قاچاخ بۆ هەرێمی کوردستان دەستیان بە سەر مەڕ و ماڵاتی ئاژەڵدارەکانی دەورووبەری پیرانشاردا گرتووە.

ئاژەڵدارانی پیرانشاری بۆ وەرگرتنەوەی مەڕوماڵاتەکانیان سەردانی ناوەندە سەربازی و قەزایییەکانیان کردەوە، بەڵام هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی ئەوان ئاکامێکی ئەرێنی نەبووە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، هێزەکانی سپای پاسداران، دەستیان بە سەر ٢٠٠ سەر مەڕ ئاژەڵدارانی گوندەکانی "میرئاوا و پێگەڵە" لە سنووری کێلەشیندا گرت.




PM:09:12:30/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 374 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌