لاوێکی ٢٣ ساڵەی بۆکانی بە هۆی هەژاریەوە خۆی کوشت + ناسنامە

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، کاتژمێر ١٠ی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨ی ڕەزبەر، لاوێکی شاری بۆکان بە هۆی هەژاری و قەرزداریی، لە سەر پردی میراوا (پارکی ساحلی)، خۆی خستە خوارەوە و بەم شێوەیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ناسنامەی ئەم لاوە کوردە: هیوا حەسەن زادە، ٢٣ ساڵ تەمەن، کوڕی عوسمان حەسەن زادە، ناسراو بە عوسمانی سیگار فرۆش و دانیشتووی گەڕەکی میراوای شاری بۆکان بووە.

جێی ئاماژەیە، ناوبراو پاش ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر باوکی بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە ماڵئاوایی لە ژیان کرد، بووە سەرپەرەستی بنەماڵەکەی و لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا ئەرکی پەیدا کردنی بژێوی ژیانی بنەماڵەکەی هاتەسەر شان.

PM:04:28:10/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 741 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌