مامۆستایەکی شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا

بە پێی هەواڵەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، مامۆستایەکی کوردی شاری سەقز بە ناوی (محەمەد ساڵح شوکری)، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە هێرش کرایە سەر ماڵەکەی و پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەر کرا.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە هێرش بۆ سەر ماڵی ئەم مامۆستا کوردە، دەستیان بە سەر هەندێک کەلوپەلی شەخسی ناوبراویشدا گرتووە.

تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ناوبراو هیچ هەواڵێک لەبەر دەستدا نییە.


PM:09:46:09/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 145 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌