بە هۆی ڕووخانی قوتابخانەیەک لە سنە، قوتابییەک گیانی لە دەستدا

بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی دووشەممە، بە هۆی ڕووخانی دیواری قوتابخانەی گوندی کرماشی شاری سنە، قوتابییەک بە ناوی دونیا وەیسی، ٧ ساڵ تەمەن، گیانی لە دەستدا.

خەڵکی گوندی کرماش لە چەند ساڵی ڕابردووەوە چەندین جار داوای نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی گوندەکەیان کردبوو کە بۆ کەڵک لێوەرگرتن نەدەبوو، بەڵام لە لایەن بەرپرسانەوە هیچ وڵامێکیان پێ نەدرایەوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا منداڵێکی ٥ ساڵانی مەریوانی کەوتە ژێر درگای ئاسنی شەبەکە بێهداشت و گیانی لە دەستدا.


PM:09:38:09/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 101 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌