دانیشتنی ئەنجومەنی ئاساێش دەربارەی دۆسیەی ئێران بەڕێوە دەچێت

ئا: ئاسۆی رۆژ

تا چەند کاتژمێری تر دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی دۆناڵدترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەم مانگە سەرۆکایەتی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشی بە دەستەو دۆناڵدترامپ وەک بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایش لەم دانیشتنەدا ئامادە دەبێت.

ئەم دانیشتە دەپەرژێتە سەر بەرگرتن بە بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکی و کیمیایی و خەخت لە سەر ئێران دەکاتەوە.

پێشتر ژمارەیەک لە بڵاوکراوەکانی نزیک بە کۆماری ئیسلامی رایان گەیاندبوو دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەربارەی دۆسیەی ئێران بەڕێوە ناچیت. بەڵام رۆژی هەینی رابردوو ترامپ لە تویتێکدا کۆتایی بەم دەنگۆیانە هێناو نووسی :" دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش دەربارەی دۆسیەی ئێران بە سەرۆکایەتی ئەو بەڕێوە دەچێت.

رۆژی سێ شەممە دۆناڵد ترامپ لە وتەکانیدا باسی لە ئێران کرد و وتی : ئیزن نادەین گەورەترین پشتیوانی تیرۆریسم لە دونیا ببێت بە خاوەنی گەورەترین چەک لە دونیا و ئەم چەکەی لە بەردەستدا بێت."

ترامپ کە لە یەکەم رۆژی دانیشتنی ساڵانەی رێبەرانی کۆمەڵی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی دەکرد وتی :" رێکكەوتنامەی ناوەکی ساڵی ٢٠١٥ بوو بە هۆی ئەوەی ئێران و رێبەرانی ئەم وڵاتە پارەیەکی زۆریان بە دەست بگات کە لە بری ئەوەی بەکاری ببەن بۆ خزمەت بە خەڵکی وڵاتەکەی خۆیان و بۆ ئەوەی خەڵکەکەی خۆیان لە ئاسایشدا بن، چالاکییە شەڕڕ خوازانەکانی خۆیان لە ناوچەکە پەرە پێداوەو خەریکی نانەوەی ئاژاوەن لە ناوچەکە و بوون بە هۆی نائارامی ناوچەکە و ئەو پارەیەی کە بە دەستیان دەگەیشت سەرفی یارمەتی دان بە گرووپە تیرۆریستییەکان کرا.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، رژیمی دەسەڵاتداری ئیرانی بە "دیکتاتۆرێکی گەندەڵ" ناو برد و وتی :" رێبەرانی کۆماری ئیسلامی رێز لە وڵاتانیتر ناگرن، بەشێکی زۆر لە ئابووری وڵاتەکەی خۆیان بۆ ئەوە تەرخان کردوە کە بتوانن خۆیان بەهێز بکەن و یارمەتی ماددی و ماڵی گرووپە دەستکردەکانی خۆیان بدەن لە سەرجەم ناوچەکە دەدەن."

ترامپ هەروەها وتی :" دیکتاتۆری ئێران ئەو داهاتەی کە لە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان گەیشتبووە دەستی بۆ دروستکرنی مووشەکی زیاتر تەرخان کرد، بۆ سەرکوتی خەڵک لە ناوخۆی وڵات و نانەوەی ئاژاوە لە سووریە و یەمەن بە کاری هێنا و چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام و گەڕانەوەی گەمارۆکان بوو بە هۆی ئەوەی کە تاران نەتوانێت پارەی پێویستی لە بەردەستدا بێت بۆ ئەوەی ئەو سیاسەتەی جێبەجێ بکات.

ترامپ لە درێژەدا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە ناتوانین ئیزن بدەین کە گەورەترین پشتیوانی تیرۆریسم لە دونیا دەستی بە گەورەترین چەکی دونیا بگات و داوا لە هەموو وڵاتانی دونیا دەکەین ئێران بخەنە پەراوێزەوەو پشتیوانی لە خەلک ئێران دەکەین کە لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە مافەکانی خۆیان و دەیانهەوێت چارەنووسی خۆیان بە دەستەوە بگرن.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەر لە دەستپێکردنی قسەکانی خۆی لە کۆمەڵی گشتی و لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێرییەکان لە نیۆیۆرک وتی :" خوازیاری پەیوەندییە لە ئاستی بەرز لەگەڵ ئێران، بەڵام لە ئێستادا روو نادات. ترامپ هەروەها وتی بەر لەوەی دیدار لە نێوان بەرپرسانی ئێران و ئەودا روو بدات، دەبیت کۆماری ئیسلامی خۆی گۆڕیبێت و بە مەرجی ئەوەی گۆڕانی لە خۆی و رەفتارەکانیدا کردبێت ئامادەین لەگەڵیان دانیشین."

ترامپ هەروەها هەر ئەمڕۆ، واتە رۆژی سێ شەممە لە تویتەری خۆیدا نووی :" هیچ بەرنامەیەکی نییە بۆ دیدار لەگەڵ رووحانی و رەنگە ئەمە لە داهاتوودا روو بدات. ئەم وتانەی رووحانی دوای ئەوە دێت کە دەنگۆی ئەوە بڵاو ببۆوە کە ترامپ و بەرپرسانی پلەبەرزی کۆماری ئیسلامی دیداریان دەبێت.


PM:03:25:26/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 239 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌