دەستگیرکردنی ٧ کەس لە شاری رەبەت

بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە هەواڵنێرییەکان بڵاوکراونەتەوە، رۆژی سێ شەممە ٢٠ی خەرمانان، رۆژی پێش مانگرتنە سەرانسەرییەکەی کوردستان ٧ کەس لە شارۆمەندانی شاری رەبەت دەستگیر کراون.

هەواڵنێرییەکان ناوی ٦ کەس لە دەستگیرکراوەکانیان ئاشکرا کردووە کە بریتین لە جەعفەر رەسووڵپوور، بەهمەن ددان ساز، محەممەد خەڵکی گوندی لەیلانە، محەممەد ئەمینی خەڵکی سوێروێ، وەفا و محەممەد خەڵکی گوندی جەبرەند.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ئەم شەش کەسە هەر دەستبەسەرن و هۆکاری دەستبەسەر کردنیان بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە کە هێزەکانی رژیم ویستوویانە بەر بە مانگرتنی سەرانسەری بگرن لە شارەکانی کوردستان، بەڵام بە پێچەوانەی هەوڵی رژیم رۆژی ٢١ی خەرمانان بە شێوەیەکی گشتی مانگرتن بەڕێوەچوو

PM:11:20:13/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 385 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌