چوار کەس لە شاری سنە دەستبەسەر کران

بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو کراوەنتەوە، رۆژی پێنج شەممە ٢٢ی خەرمانان هێزە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە چالاکێکی مەدەنی ئەو شارەیان بە ناوی سورەیا خدری دەستبەسەر کردوە.

بە پێی زانیارییەکان کاتژمێر ٨ی بەیانی هێزە ئەمنییەتییەکان رژاونەتە ماڵی ئەم ژنە چالاکە مەدەنییە کە ئەندامی ریکخراوی رۆجیاری کوردستانە و دوای پشکنینی ماڵەکەی خۆی و مناڵەکانی کە هەردووکیان خوێندکاری زانکۆن دەستبەسەر کراون . تا ئێستە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم خانمە و دوو مناڵەکەی ئاشکرا نەکراوە.

لە دوای مانگرتنە گشتییەکەی شارەکانی کوردستان لە شارەکانی کوردستان ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی لە لایەن ئیتلاعاتەوە بانگ کراون یان دەستگیر کراون.

هەر لەم پەیوەندەدا رۆژی ٥ شەممە موسلیم سەعیدپوور چالاکێکی مەدەنی ئاوایی تەنگیسەر و دانیشتووی سنە لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە بانگ کراوەو دەستبەسەر کراوە.



PM:11:10:13/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌