ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له مێژوو
31ی جۆزه‌ردان رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه(31ی جۆزه‌ردانی 1357 ه):
34 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ئاخرین رۆژی به‌هاری ساڵی 1357 هه‌تاوی كاك سه‌عید موعینی»ناسراو به خانه» له ته‌مه‌نی 27 ساڵی دا و له كاتێك دا كه له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی ئه‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵه‌وه بۆ مه‌ئموریه‌تێكی ته‌شكیلاتی نێردرا بوو بۆ باشووری كوردستان، له گوندی (دڕی) لای ماوه‌ت له گه‌ڵ حه‌ڤده پێشمه‌رگه‌ی یه‌كیه‌تی دا ده‌كه‌ونه نێو شهرَێكی نه‌خوازراو. كاك خانه له‌و شه‌ڕه‌دا گیانی به‌خت كرد. ئه‌مه بوو كه ئه‌و رۆژه وه‌كوو رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه ناوزه‌د كرا. جێ ئاماژه‌یه كه كاك خانه خوێندنی له به‌شی(ئامار)ی زانكۆی تاران ته‌واو كردبوو. وه‌كوو یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌ی گیانبه‌خت كردووی كۆمه‌ڵه ناوی له مێژووی خه‌باتی رزگاری خوازانه‌ی گه‌لی كورد تومار كراوه.
به‌ره‌نگاری كۆماری ئارارات به سه‌ركردایه‌تی ئێحسان نوری پاشا(15 ژوئنی 1930 ز):
كۆماری ئارارات كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی خۆێبوونهوه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا، له ساڵی 1927 سه‌ربه‌خۆیی خۆی راگه‌یاند. سێ ساڵ پاش ئه‌وه له 15\6\1930 به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ 26ی جۆزه‌ردانی 1309ی هه‌تاوی هێرشی هێزه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌م كۆماره كوردیه ده‌ستی پێكرد. ئێحسان نوری پاشا كه‌سایه‌تی ناسراوی مێژووی كرد سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌نگاری شۆڕشگێڕانه‌ی كوردی وه ئه‌ستۆ بوو، له به‌رامبه‌ر هێرشی هێزه‌كانی توركیا به‌ڵام ئه‌م كۆماره به هاوكاری ئێران له گه‌ڵ توركیه پاش سێ ساڵ شكستی هێنا و رووخا.
ده‌ست به كار بوونی ده‌نگی شۆڕشی ئێران رادیو كۆمه‌ڵه(8ی پووشپه‌ڕی 1361 ه):
سێ ساڵ پاش ده‌سپێكی بزووتنه‌وه‌ی شۆرَشگێڕانهی كوردستان به هه‌وڵ و تێكۆشانی كۆمه‌ڵه، ئامرازێكی نوێ راگه‌یاندنی كاریگه‌رتر كه زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ده‌یانتوانی كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن و له رووداوه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان ئاگادار بن، هاته نێو رێزی راگه‌یاندنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه. رادیو كۆمه‌ڵه كه له‌و كاته به نێوی رادیو ده‌نگی شۆڕشی ئێران به‌رنامه‌كانی بڵاو ده‌كرده‌وه بێگۆمان كاریگهرێیكی زۆری له سه‌ر بردنه سه‌ره‌وه‌ی وشیاری گه‌لی كورد هه‌بووه. ئه‌وه له كاتێك دا بوو كه زه‌بتی به‌رنامه‌كانی رادیو له ژێر تۆپ باران و بوَمباران، له رۆژه‌كانی ئاماده‌باشی نیزامی و سه‌عاتی كاری دوور و درێژی شه‌وانه و له وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێك دا ئاماده ده‌كرا.
كۆچی دوایی ماموستا حه‌سه‌ن زیره‌ك(1972_1921 ز):
حه‌سه‌ن زیره‌ك گورانیبێژی ناوداری كورد، هونه‌رمه‌ند و موسیقازانی سرووشتی له گه‌ڕه‌كی سه‌رقه‌ڵای بۆكان له دایك بووه. 11 ساڵان ده‌بێ كه باوكی كۆچی دوایی ده‌كات و دایكیشی مێرد ده‌كاته‌وه. له‌و كاته‌وه هه‌تیو ده‌مێنێته‌وه و بۆ بژیوی ژیانی ده‌ست ده‌كا به قاوهچیهتی و چاوساخی. ساڵی 1953 بۆ یه‌كه‌م جار ده‌نگی له رادیوی كوردی به‌غداد بیستراوه. 14ی گه‌لاوێژی 1958 گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئێران و له رادیوَی كوردی تاران درێژه به كاره هونه‌ریه‌كانی ئه‌دا. له‌و كاته له‌گه‌ڵ خاتوو میدیای زه‌ندی ژیانی هاوسه‌ریان پێكهێنا. له نێوان ساڵانی 1962 تا 1964 له رادیوَ كرماشان كاری كردووه. ناوبراو زۆربه‌ی شاكاره‌كانی له رادیو كرماشان و له‌گه‌ڵ موجته‌با میرزاده تۆمار كردووه. حه‌سه‌ن زیره‌ك له 5ی پووشه‌ڕی 1351 هه‌تاوی و له ته‌مه‌نی 50 ساڵی دا كۆچی دوایی ده‌كات.
PM:09:55:30/06/2012
ئه‌م بابه‌ته 1219
جار خوێنراوهتهوه