کۆڵبەرێکی مەهابادی لە سنووری کانی زەردی سەردەشت گیانی لە دەستدا

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی سێ شەممە ٢٣ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی مەهاباد بە ناوی ئیسماعیل عەزیزی، ٣٣ ساڵ تەمەن، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی رژیم لە سنووری کانی زەردی سەردەشت گیانی لە دەستداوە.

بەداخەوە مردن و بریندار بوونی کۆڵبەر لە سەر سنوورەکانی کوردستان بووە بە هەواڵێک کە رۆژانە دووبارە دەبێتەوە. خەڵکی کوردستان و ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە هۆی نەبوونی دەرفەتی کارەوە بەناچار روو دەکەنە کۆڵبەری، بەڵام لە لایەن هێزە سەربازییەکانی رژیمەوە بە پێچەوانەی هەموو رێکەوتنامەیەکی سەربازی راستەوخۆ دەدرێنە بەر دەستڕێژ و بە داخەوە گیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.


PM:12:54:14/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 345 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌