دوو زیندانی کورد، لە زیندان گیانیان لە دەستدا

بە پێی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە، رۆژی چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژ، زیندانییەکی کورد بە ناوی "موحسێن مورادی" تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی رەمەزان کە لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج زیندانی بوو، بە هۆی جەڵدەی دڵەوە و هەروەها درەنگ گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

موحسێن مورادی خەڵکی گوندی دارە رەشی سەر بە بەشی گاوەرۆی شاری دالاهۆیە لە پارێزگای کرماشان و بە تاوانی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کرابوو.

هەر بە پێێ ئەم راپۆرتەی ماڵپەڕی هەنگاو، رۆژی سێ شەممە ٩ی گەلاوێژ تەرمی شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی ورمێ بە ناوی سەید عەلی حسەینی کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە زیندان بوو، رادەستی بنەماڵەکەی کراوەو پێیان راگەیاندوون کە بە جەڵدەی دڵ مردوە. بەڵام بنەماڵەی ناوبراو دەڵێن ئەم کەسە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەستداوە.


PM:09:58:13/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 209 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌