کوژرانی دوو کۆڵبەری خەڵکی سەڵماس بە تەقەی ‌راستەخۆی هێزەسەربازییەکان

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژ دوو کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی ورمێ و شنۆ ، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامی و سەربازییەکانی رژیم گیانیان لە دەستداوە.

بە پێی هەواڵ، لەم رۆژەدا لە سنووری شنۆ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی جاویدان هەکاری، کوری زوبەید خەڵکی (کەلەرەشی خواروو) سەر بە سەڵماس بە تەقەی راستەوخۆی ‌هێزە چەکدارەکانی رژیم گیانی لە دەستداوە.

هەر بە پێی ئەم هەواڵە و لە رۆژی ١٧ی گەلاوێژدا گەنجێکی ٢٣ ساڵەی خەڵکی سەلماس بە ناوی هاشم تەهووریان ، کە چەند رۆژ لەوە پێش بە تەقەی هێزەکانی رژیم لە سنووری بەردەسوور تەقەی لێکرابوو دۆزرایەوە.


PM:10:40:10/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 1231 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌