تەقینەوەی گاز لە کۆمەڵگەی وەرزشی ئینقلاب بوو بە هۆی مەرگی سێ کرێکار

بە پێی هەواڵەکان، رۆژی چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژ، کاتژمێر ٢و ٣٠ خولەکی بەیانی بە هۆی تەقینەوەی کۆگایەک لە کۆمەڵگەی وەرزشی ئینقلابی تاران سێ کرێکار کە خەریکی نۆژەن کردنەوەی مۆتۆڕخانەی ئەم کۆمەڵگایە بوون گیانیان لە دەستداوە.

بە پێی هەواڵەکان هۆکاری مەرگی ئەم ٣ کرێکارە بڵاوبوونەوەی گاز بووە لەم ناوەندە وەرزشییە. هەروەها بە پێی هەواڵ ٩٠ وەرزشکاری ژن و پیاو لە تیمەکانی ئیسکواش، کەبێدی، کاڕاتە بە هۆی ئەم تەقینەوەو گوێزرانەوە بۆ کۆمەڵگەی وەرزشی ئازادی، نوسرەت .

PM:08:06:08/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 171 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌