چوار کەس لە زیندانی میناب و بەندەر عەباس ئیعدام کران

بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەتەوە، بەرەبەیانی چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٧، سێ کەس لە زیندانی میناب بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی ئیعدام کران. هەر لەم پەیوەندەدا رۆژی پێشتر واتە سێ شەممە ١٦ی گەلاوێژ، کەسێکی ٤٦ ساڵە بە ناوی ئەمیرعەلی کەولیوەند، بە تاوانی قەتڵ زیندانی ناوەندی بەندەرعەباس لە دار درا.

زۆربوونی رێژەی ئیعدامەکان لە ئێران ناڕەزایەتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتۆتەوەوە دەوترێت زیاتر لە ٦٠ لە سەدی ئیعدامەکان لە میدیاکاندا باسیان ناکرێت کە بە ئیعدامە بێدەنگەکان یان ئیعدامە شاراوەکان ناویان دەرکردوە.


PM:07:25:08/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 1035 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌