بەپێی ئامارەکان،لەسەرەتای
ئەمساڵدا تاکوو ئێستا،لانیکەم 85 کۆڵبەر لەلایەن هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی
،بەشێوەیەکی سیستماتیک و ئامانجدار،کوژراو و بریندار بوون.
لەم ڕێژەیە،30 کۆڵبەر بەتەقەی
ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژراون و لانیکەم 53 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
هەروەها لە 5 مانگی سەرەتایی ساڵی
1397 دا،لانیکەم 4000 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لەناوچە
سنووریەکان،دەستبەسەر،دادگایی،ئەشکەنجە و بەر ئەزیەت و ئازار و لێدان کەوتوون.