لەشاری سلێمانی ئاکسیۆنێک بۆ پشتیوانی لەزیندانی سیاسی کورد،ڕامین حوسەین پەناهی بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ژوئەنی ٢٠١٨ی میلادی لە شاری سلێمانی ئاکسیونێک بۆ پشتیوانی لە زیندانی سیاسی کورد ڕامین حوسێن پەناهی بە  بەشداری حزب و لایەنە سیاسیەکان وچالاکانی مەدەنی  کوردستانی ڕۆژهەڵات و کوردستانی باشوور بەڕێوە چوو.
ئاکسیۆنەکە بەچەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لەهەموو شەهیدانی گەلی کورد دەستی پێکرد،دواتر دوکتور محەمەد پشدەری،پەیامی دەستەی داکۆکیکار لەمافی زیندانیانی سیاسی کوردستانی پێشکەش بەئامادە بووان کرد.
لەدرێژەی ئەم چالاکییەدا،موختار ئەحمەدی پەیامی کەمپینی ڕزگارکردنی گیانی ڕامین حوسەین پەناهی خوێندەوە و دواتر ڕەفێق حوسەین پەناهی پەیامی بنەماڵەی ڕامینی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لەدرێژەی چالاکییەدا،دوو هونەرمەندی لاوی کورد،پارچە موزیکێکیان پێشکەش کرد و دواتر هاوکات لە خوێندنەوەی سروودی من ئەو دیلەم لەلایەن هونەرمەندی شۆڕشگێڕ نەجم محەمەد، بۆ نارەزایەتی دەربرین بە حوکمی ئیعدام،چەند تەنافێکی ئیعدام سووتێندران.
جێگای ئاماژەیە تابلۆیەکی نەقاشی،ڕامین حوسەین پەناهی لەلایەن هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی غەزاڵ لوتفی پێشکەش بە کەمپینی ڕزگارکردنی گیان ڕامین حوسەین پەناهی کرا.
ئەم ئاکسیۆنە لەلایەن دەستەی داکۆکیکار لەمافی زیندانیانی سیاسی کوردستان و کەمپینی ڕزگارکردنی گیانی ڕامین حوسەین پەناهی بەڕێوە چوو.

PM:09:46:22/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌