ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی قوربانیانی،ڕووداوە دڵتەزێنەکەی شاری سنە
شەوی سێشەممە لە سەر چوارشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، لە بلواری دكتور حسەینی شاری سنە، پێکدادانێکی قورس لە نێوان تانکەرێکی نەوتهەڵگر و ئوتوبوسێک هاتەئاراوە کە بە هۆیەوە زیاتر ١٦ کەس کوژران و دەیان کەسیتریش بە سەختی برینداربوون.
هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەشاری سنە،لەترسی ئەوەی ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی قوربانیانی،ئەم ڕووداوە،نارەزایەتی لێ بکەوێتەوە،بڕیاریان داوە کەپزیشکی قانوونی تەرمی قوربانیان،جیاجیا ڕادەستی بنەماڵەکانیان بکاتەوە.