ڕۆژنامەنووسێک لە تاران دستبەسەر کرا

بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕ، ئەمیرحسێن ئیساعیلی، هەواڵنێری ڕۆژنامەی "جهان صنعت" دوای ماوەیەک دەستبەسەربوون گوێزرایەوە بۆ زیندانی تارانی گەورە. دەوترێت ئەمیرحسێن ئیسماعیلی، ڕۆژی ٣ی گوڵانی ١٣٩٧ی هەتاوی دوای بڵاوکردنەوەی تویتێک لەتویتەر ، بە تۆمەتی سووکایەتی بە پیرۆزییەکان بانگکرایە دادگا و ڕۆژی دواتر دەستبەسەر کرا و گوێزرایەوە بۆ زیندانی ئێوین. ئەم ڕۆژنامەنووسە ڕۆژی ٢٨ی گوڵان دوای ٢٤ ڕۆژ دەستبەسەر بوون بە کەفالەت ئازاد کرا. دواتر ڕۆژی ٢١ی پووشپەڕ دادگایی کرایەوەو بە تاوانی سووکایەتی بە پیرۆزییەکان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر خرایە زیندان.


AM:11:36:12/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌