هێند، کڕینی نەوتی لەئێران کەم کردەوە

دوای چاوپێکەوتنی نیکی هێلی نوێنەری ئامریکا، لەگەڵ کاربەدەستانی وڵاتی هێند لە ۵ی پووشبەری ۱۳۹۷ی هەتاویی و گفتوگۆ لەسەر هاوردە کردنی نەوتی ئەو وڵاتە لەئێرانەوە و بڕیاری گەمارۆ ئابوریەکانی وڵاتی ئامریکا بە دژی وڵاتانێک کە لە ئێران نەوت دەکرن، هەواڵەکان باس لەکەم کردنەوەی ۱۵/۹لەسەد کرینی نەوت لە ئێران، لە لایەن هێندەوە دەکەن.

هەواڵنێری ڕۆیتێر لە ڕاپۆرتێکدا وتوویەتی:" ترس لەگەمارۆکانی ئامریکا بە دژی کڕیارانی نەوتی ئێران، وڵاتی هێندی بەو قەناعەتە گەیاندووە کەمتر نەوت لەئێران بکرێت. ئەو وڵاتە لەمانگی ژووین، ۵۹۲هەزار و ٨۰۰ بەرمیل نەوتی لەڕۆژدا هاوردەکردووە. بەڵام هاوردەکردنی هێند لە مانگی مەی ڕۆژانە ۷۵۰ هەزار و ۲۰۰بەرمیل بووە."

سانجیجۆ سینک، بەرێوبەری پالاوگەی " Indianoil" ڕۆژی سێشەمە، ۱۲ی پووشپەر ڕایگەیاندبوو :" لەلایەن کاربەدەستانەوە بڕیار دراوە بە ئێمە ئامادەی نەکڕینی نەوت لەئێران ببین. ئێمە بۆ نەوت نەکرین ئامادەین و هیچ کێشەیەکمان نییە چون عەرەبستان ئامادەی نەوتمان پێ بدات." ئەمە یەکەم هەنگاوی هێند یەکێک، لەسەرەکیترین کریارە نەوتیەکانی ئێرانە.ئەمە لەوهەوڵانەی وڵاتی ئامریکایە تا فرۆشتنی نەوت لەئێران بگەیەنێتە سیفر .



PM:04:15:11/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌