نرخی گۆڕ لە تاران دوو هێندە زیادی کرد

چوونەسەرەوەی نرخی گۆڕ لە گۆڕستانی بەهەشت زەهرای تاران لە شورای شار پەسەند کرا.

بە هۆی ئەوەی کە زەرفییەتی فازی دووی گۆڕستانی بەهەشت زەهرای تاران لە تەواوبوون دایە، نرخی ئەو گۆڕانەی کە ماونەتەوە گەیشتە ٩ ملیۆن تمەن؛ ئەوە لە حاڵێکدایە کە نرخی گۆر لە هەندێک شوێنی هەر ئەم گۆڕستانە، سنووری ١٠٠ ملیۆن تمەنیشی تێپەڕاندووە.

لە حاڵێکدا کە گرانی لە ئێران گەیشتووەتە ئەوپەڕی خۆی و نرخی ماڵیش بەردەوام لە بەرزبوونەوە دایە، شەپۆلی گرانی گۆڕستانەکانیشی گرتەوە و بەم پێیە چینی هەژار و زەحمەتکێش و بە تایبەت پەراوێزنشینانی تاران ئەم جارە دەبێ لە هەوڵی کۆکردنەوەی پوڵ بۆ کڕینی گۆڕێک بۆ کاتی مردنیان دابن.



PM:04:01:11/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 189 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌