دوو کۆڵبەر لە پاوە و پیرانشار برینداربوون

بە پێی هەواڵەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، کاروانێکی کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی نزیک قەمتەرەی سەر بە شاری پیرانشار کەوتنە کەمینی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "ویسە ئەحمەد زادە"، خەڵکی ناوچەی پیرانشار، لە لای لاقیەوە بە سەختی بریندار و کەلوپەلەکەشی لە لایەن ئەم هێزانەوە زەوت کرا.

لە لایەکی دیکەشەوە، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە هاوکات کۆڵبەرێکی دیکەش لە ناوچەی هەورامان لە کاتی تێپەڕبوون لە بەرزاییەکانی تەوێڵە، لە بەرزاییەک کەوتۆتە خوارەوە و بە سەختی برینداربووە.

پاش داخستنی سنوورەکانی کۆڵبەری لە خاڵە سنوورییەکان کوردستان، کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەران بووەتە دیاردەیەکی ڕۆژانە؛ ئەوە لە حاڵێکدایە کە گرانی و چوونەسەرەوەی نرخی پێداویستیی ژیان ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ ژیانی چینی خوارەوەی کۆمەڵگا کە ڕوودەکەنە کۆڵبەری دژوارتر دەکاتەوە.



PM:03:14:11/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌