۱٨ پووشپەر ، زانکۆ پەڕ پەڕ

ڕووداوەکانی ۱٨ی پووشپەڕیا کووی دانشگا، کۆمەڵێک ڕووداو لەخۆ دەگرن کە دەسپێکی بە داخرانی ڕۆژنامەی سەڵام دەستی پێکرد و بە هێرش کردنە سەر خوێندکاران و دەستبەسەرکردن و شەهید بوونی لانیکەم ۷ خوێندکار و چاوەروانی دایکانێک هێشتاش درێژەی هەیە و کۆتایی پێ نەهاتووە دوای تێپەر بوونی ۱۹ ساڵ لەو ڕۆژەوە.

ڕۆژی ۱۵ی پووشپەڕی ساڵی ۱۳۷٨ی هەتاویی، کۆماری ئیسلامی بە هۆی بڵاو بوونەوەی نامەی نەهێنی "سەعید ئیمامی " بۆ وەزیری ئیتلاعاتی ئەوسەردەمە، " قوربان عەلی دۆڕی نەجەف ئابادی "  کە لە تۆی ئەو نامەیەدا یاسا نوێیەکانی ڕۆژنامە نووسی تێیدا هاتبوو کە لە ڕۆژنامەی " سەلام" بڵاو کرایەوە. دادگای شۆرای ڕۆحانییەت دەستووری داخستنی ئەم ڕۆژنامەیەی دەرکرد. خوێندکارانی زانکۆ تاران بە ناڕەزایەتی دەربرین بە داخستنی ڕۆژنامەی سەلام گردبوونەوەیەکی نارەزایەتیان دەربڕی.

هێزەکانی لیباس شەخسی ئەنساری حیزبوڵڵای کۆماری ئیسلامی، هێرشیان برد بۆ کووی دانشگا و خابگای دانشگا و دەستیان کرد بە سەرکوت و ئازار و خەسارات گەیاندن بە خوێندکاران و کەل و پەلیان، کە ئەم هێرشە تا بەرەبەیان درێژەی بوو و لە ئاکام دا سەدان کەس دەستبەسەر کران. لەم هێرشەدا تەنانەت خوابگاکان (بەشە ناوخۆییەکان)ی نیزیک کووی دانشگاش بێبەش نەکران لە سەرکوت و ئازارەکانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. ئەم نارەزایەتی دەربرینی خوێندکاران تا ڕۆژی ۲۳ی پووشپەر درێژەی بوو و چەن شاری تری گرتەوە وەک شاری تەورێز و نیزیک سێسەد خوێندکاریش لەو شارە دەستبەسەر کران و یەک کەسیش بە ناویی" محەممەد جەواد فەرهەنگی" گیانی بەخت کرد.

چالاکانی مافی مرۆڤ دەڵێن:" ۷ کەس لە ئاکامی هێرش بۆ کووی دانشگا گیانیان بەخت کردووە." تا ئێستا تەنیا ۳ کەس لەم خوێندکارانە ناسنامەیان ناسراوە کە کێ بوون کە بریتین لە:" عیزەت ئەڵڵا ئیبراهیم نژاد، فرشتە عەلیزادە، تامی حامی فەر"، پشتراست کراوەتەوە. ناویی سێ کەسی تر هێشتا ڕوون نییە، بەڵام حەوتەمین کەسیان سەعید زەینالیە، کە تا ئیستاش هیچ ڕوون کردنەوەیەک سەبارەت بە دەستبەسەر بوون یان کوژران یان هەر ڕووداوێکیتر سەبارەت بە ناوبراو لەدەست دانیە. سەعید ۱۹ساڵە بێ سەر و شوێنە. ئەکرەم نقابی دایکی سەعید دەڵێت:" چاوەروانی زۆر ناخۆشە و کاربەدەستانیش هیچ وەڵامێکم نادەنەوە تەنانەت قەبرەکەیم نیشان نادەن تا دڵم سووکنایی پێ بێت."

لەم ڕووداوەدا ناویی سەردارانی سپا بەرچاو دێت کەسانێک وەک:" سەردار نەجات" فەرماندەی سپای وەلی ئەمر، " سەردار نەقدی و سەردار دۆڵقەدر"  "سەردار قالیباف" و هەروەها سەرۆک کۆماری ئێستا، " حەسەن ڕوحانی"  کە ئەوکات بەرپرسی شۆرای ئەمنیەت بوو، ناویان وەک کەسانێک کە دەستووری  هێرش بە کووی دانشگایان داوە، دێت.

دوو ساڵ دواتر لە دادگایەکی فۆرمالیتە، دادی کۆماری جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی سەرجەم هێرشبەران و کەسانێک کە دەستووری هێرشیاندابوو بێتاوان ناو دەبات جگە لە سەربازێک بە ناوی" تووروج عەلی بەبرزادە" کە سزا دەدرێت و هەموو تاوانەکان بە سەر ئەو سەربازەدا دادەسەپێنن.


AM:12:21:10/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 222 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌