ژمارەیەک چالاکی مەدەنی لە بەردەم زیندانی شاری سنە دەستبەسەر کران

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، چەند کاتژمێر لەمەوبەر ژمارەیەک چالاکی کرێکاری و مەدەنی دوای چوونەسەرەوەی هەڕەشەکان بۆ جێبەجێ کردنی سزای ئیعدامی ڕامین حسێن‌پەناهی لە بەردەم زیندانی ناوەندیی شاری سنە کۆبوونەوە کە لە میانەی ئەم کۆبوونەوەیەدا چەندین کەس دەستبەسەر کران.

خالید حسێنی و ڕەفیو کەریمی، دوو چالاکی ناسراوی کرێکاری شاری سنە لە دەستبەسەرکراوەکانی ئەمشەوی کۆبوونەوەکەی بەردەم زیندانی شاری سنەن.

لە لایەکیترەوە هەواڵەکان لە گەورەدێی قوریچیای سەر بە شاری دێولان کە بنەماڵەی ڕامین لەوێ نیشتەجێن، باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی ڕژیم گەمارۆی قوریچیایان داوە و چەندین بنکەی لێپرسینەوەیان لە سەر ڕێگای گوندەکە داناوە و هاتووچۆی خەڵکی ناوچەکە بە وردی کۆنتڕۆڵ دەکەن.

تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ناسنامەی گیراوەکانیتر ئاشکرا نەکراوە.



AM:02:03:21/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 545 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌