ڕوونکردنەوەیەک لە لایەن بنەماڵەی حسێن‌پەناهیەوە بۆ ڕای گشتیی

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بنەماڵەی حسێن‌پەناهی لەسەر هەوڵێکیتری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری قوروە بە دژی بنەماڵەکەیان ڕوونکردنەوەیەکیان ڕوو بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

لە لایەن بنەماڵەی حسێن‌پەناهی
ڕوو بە ڕای گشتیی
لێرەوە رای گشتی كوردستان و هەموو ئازادیخوازانی ئێرانی ئاگادار دەكەینەوە كە رۆژی رابردوو چەند كەسێك سەر بە ئیتلاعاتی شاری قروە رۆیشتوونە ماڵی ئێمە و داوایان لە باوكی رامین كردووە كە دەتبەین چاوت بە رامین بكەوێ ، لە رێگادا بە هەڕەشە و گوڕەشە و ترساندن لەوەی كە رامین ئیمڕۆ ئیعدام دەكەین بە زۆر ویدیوێكیان لی زەبت كردووە ، ئێمە وەكوو بنەماڵەی حوسەین پەناهی رای دەگەینین كە بە هیچ شێوەیەك ئەم زەخت و گوشارانە قبووڵ ناكەین و داوامان لە سەر جەم كۆمەڵگای كوردستان ئەوەیە بە هانامانەوە بێن و نەهێڵن لەوە زیاتر گوشار بخەنە سەرمان .

بنەماڵەی حوسەین پەناهی - 30ی جوزەردان

PM:08:34:20/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 221 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌