چالاکێکی کرێکاری لە شاری سەقز بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چالاکێکی کرێکاری شاری سەقز بە ناوی (کاوە حەکیمی)، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراوە و لێپرسینەوەی لێکراوە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەم چالاکە کوردە کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت: ناوبراو چەند مانگ لەمەوبەریش بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەستبەسەر کرابوو.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم چالاکە کوردە لە ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەی لێکراوە.


PM:11:42:11/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 239 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌