شارۆمەندێکی سنەیی لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، شارۆمەندێکی ٥٠ ساڵەی خەڵکی گوندی تەوریوەری سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بە ناوی (باقر ڕۆستەمی)، کوڕی فەرەج، بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

شایەنی باسە، سەرەڕای هەوڵی بەردەوامی بنەماڵەکەی، تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە و ناوەندە قەزایی و ئەمنیەتییەکان ئامادە نەبوون وڵامی بنەماڵەکەی بدەنەوە.


PM:11:58:06/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 355 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌