سێ ژن لە بانە، ئیلام و سنە خۆیان کوشت

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی جۆزەردان، کچێکی ١٦ ساڵە بە ناسنامەی (سروە ڕەحیمی)، خەڵکی گەڕەکی فەرهەنگیانی بانە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە درێژەی شەپۆلی خۆکوژییەکان لە شارەکانی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی جۆزەردان، کارمەندێکی بەشی پەرستاری لە ناوەندی دەرمانی تەوحیدی سنە بە ناوی (نەشمیل حسێنی)، بە هۆی نەدانی حەقدەستەکەی دەستی دایە خۆکوژی و لە ڕێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە لایەکیترەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی خەڵکی مەلەکشای سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی (م. ڕەحمانی)، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی دەستی دایە خۆکوژی و لە ڕێگای خۆسووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

PM:11:52:06/06/2018




ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌