وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پێنج کەسی پەیوەندیدار بە سپای پاسدارانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە

لە راگەیاندنێکدا کە رۆژی سێ شەممە ١ی جۆزەردان ، وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا بڵاو کردەوە، پێنج کەسی پەیوەندیدار بە سپای پاسدارانی خستۆتە لیستی گەمارۆکانەوە.

ئەو پێنج کەسەی کە ناویان لە راگەیدانی خەزێنەداری ئەمریکادا هاتووە بریتین لە: مەهدی ئازەر پیشە، محەممەد ئاقا جەعفەری، مەحموود باقری کازم ئاباد، جەواد بوردباری شیرئامین، محەممەدعەلی حەدادنژاد تێهرانی.

بە پێی راگەیاندنی خەزێنەداری ئەمریکا، ئەم کەسانە زانستی تایبەت بە تەکنۆلۆژیای پەیوەندیدار بە مووشەکی بالستیکیان خستۆتە بەدەست حووسیەکان و بە نوێنەرایەتی لە سپای قودس ئەو چەکانەیان گەیاندوە بە یەمەن کە پێش نائارامییەکانی یەمەن ئەو چەکانە لە یەمەندا بوونیان نەبووە.

ئەم لیستە نوێیەی گەمارۆ ئابوورییەکان بۆ سەر کەسایەتی و ناوەندەکانی پەیوەندیدار بە سپای پاسدارانەوە، لە حاڵێکدایە کە رۆژی ٢یەک شەممە ٣٠ ی گوڵان، مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتاردانێکیدا ١٢ خاڵی لە بەردەم کۆماری ئیسلامی داناوە بە مەرجی جێبەجێ کردنیان ئامادەن لەگەڵیان گفتوگۆ بکەن، کە بەشێک لەو خاڵانە پەیوەندیدارە بە چالاکییەکانی سپای پاسداران لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران، لەوانە سووریە، لوبنان، یەمەن و عیراق.


AM:10:05:23/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 282 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌