ئاخوند حەسەنی مرد

بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو بوونەتەوە، ئاخوند حەسەنی، ئیمام جومعەی ورمێ، کە یەكێک بوو لەو کەسانەی لە دەیەی ١٣٦٠ دا دەستی هەبوو لە جەنگ دژی خەڵکی کورد و بە پێی هەندێ سەرچاوە لە زیاتر لە ١٦٢ جەنگدا دژی هێزە کوردییەکان بەشداری کردوە، رۆژی ٢ شەممە ٣١ی گوڵان مرد.

حەسەنی یەکێک بوو لەو کەسانەی کە دەستی هەبوو لە کوشتاری خەڵکی قاڕنا و قەڵاتان و ئیندرقاش و سەرچنار و هەڵگیرسانی شەڕی کورد و تورک لە نەغەدە.

هەروەها حەسەنی لە سەرەتای دەیەی ١٣٦٠ دا، فەرمانی ئیعدامی کوڕەکەی خۆی دا لە بەر ئەوەی کوڕەکەی سەر بە یەكێک لە حیزبە چەپە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی بوو و کوڕەکەی کۆمۆنیست بوو. حەسەنی کە وەک نوێنەری خومەینی لە پارێزگای ورمێ دانرابوو، دەستی ئاوەڵا کرابوو بۆ هەر کارێک دژی کورد دەیکات.


AM:09:59:23/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌