کۆمپانیای نەوتی بریتیش پێترۆلیۆم هاوکارییەکانی لەگەڵ ئێران رادەگرێت

کۆمپانیای نەوتی بریتیش پێترۆلیۆم رایگەیاند دوای چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە رێکەوتنامەی ناوەکی چالاکییەکانی خۆی لە ئێران رادەگرێت. ئەم کۆمپانیا بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای بازرگانی نەوتی کۆماری ئیسلامی، دەرهێنانی لە مەیدانی نەوتی (رەهام) لە باکووری ئێرانیان گرتبوە دەست.

بەرپرسانی ئەم کۆمپانیا گەورە نەوتییە رایانگەیاندوە بە هۆی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام پشکەکانی خۆیان دەفرۆشنە کۆمپانیایەکی بچووک بە ناوی سریکا ئێنێرژی.

پێشتریش کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی رایگەیاندبوو دوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام ناکرێت لەگەڵ ئێران هاوکاری بکرێت.


 


AM:09:57:23/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌